Şener Toktaş
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2021
بەدلیس - AA
لە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز سەربە پارێزگای بەدلیس، قەڵایەکی سەردەمی ئورارتووەکان نۆژەندەکرێتەوە.
قەڵاکە دەکەوێتە دەروازەی شارۆچکەکەوە و بە چەندین قۆناغی شارستانییەتدا تێپەڕیوە، لەئێستاشدا بڕیارە دووبارە نۆژەنبکرێتەوە و بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.
لەو بارەیەوە سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئادیلجەڤاز، نەجاتی گورسۆی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بۆ یەکەمجار نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە لە سەردەمی عوسمانییەکان دەستیپێکردووە و گوتی: "ئادیلجەڤاز دەبێتە ناوەندی گەشتوگوزاری ناوچەکەمان. ئەم قەڵایەش شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵییە و لە ساڵانی رابردوودا، رووبەڕووی داڕمان و وێرانبوون بووەتەوە، بەڵام ئێستا نۆژەندەکرێتەوە و دەبێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش کە دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی واندا".
بەدلیس.. قەڵایەکی مێژوویی ئورارتووەکان نۆژەندەکرێتەوە