Mesut Varol
10 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2020
وان - AA
لە ٢٧ی حوزەیران و لە شارۆچکەی گەڤاش-ی سەر بە پارێزگای وان یەختێک چووە ناو دەریاچەکەوە و دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر بەسەر بێسەروشوێنبوونی یەختییەکەدا لایەنە ئەمنییەکان ئاگادار کرانەوە.
تیمە فریاگوزارییەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان لەڕێی کۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمەوە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەنووسی سەرنشینانی یەختەکەدا.
لەم میانەیەشدا لەسەر رووی دەریاچەکە و لە کەناراوەکان تەرمی سێ سەرنشینی یەختەکە دۆزرانەوە کە سەرجەمیان هاووڵاتی بیانی بوون، بەم شێوەیە ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە ١٦ تەرم.
بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە رووداوەکەشەوە پێنج کەس دەستگیر کراون.