Necat Hazar,Mazın Asad
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
وان - AA
ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ئێرانی بە بۆنەی پشووی جەژنی نەورۆزەوە بۆ شاری وان ھاتوون و بەشدارییان لە چالاکییەکانی شارەوانی شارۆچکەی ئەردەمیت کردووە.
گەشتیارە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵەکەدا کەلوپەلیان کڕی و لە لایەن شارەوانی ئەردەمیتەوە بە خۆڕایی بە بەلەم لەنێو دەریاچەی وان گەڕان. دواتر بە میوزیکی جۆراجۆر کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.
قایمقامی شارۆچکەی ئەردەمیت و بریکاری سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە، ئاتف چیچەکلی کە لەگەڵ گەشتیارە ئێرانییەکان بە بەلەم گەشتی کرد رایگەیاند کە دەیەوێت شارەکە بە گەشتیاران بناسێنن و توانای شارەکەیان پێ نیشان بدەن.
چیچەکلی ئاماژەی بەوە دا کە کارێکی زۆریان لە رووی گەشتیارییەوە بۆ شارەکە کردووە و گوتی: "ویستمان وان، ئەردەمیت و دەریاچەی وان ببینن. چالاکییەکمان ساز بۆ ئەوەی گەشتیاران لە مانگەکانی ھاوینیشدا بۆ ئێرە بێن. پێشتر کەناری دەریا لە شارەکە بۆ خەڵک نەکرابووەوە. لەگەڵ دابینکردنی ئاسایش، دەرفەتی گەشتیارییمان رەخساند و لە ھاوینی ساڵی رابردوو کەناری دەریاکەمان بۆ خەڵک کردەوە. نزیکەی سەدا ٤٠ گەشتیاران لە ئێرانییەکان پێکدێن. رۆژانە لە سێ ھەزارەوە تا پێنج ھەزار میوان و گەشتیار کەناری دەریاکە بەکاردەھێنن".