وان
دەریاچدەریاچەی وان كە گەورەترین دەریاچەی سۆدەدارە لە جیھاندا، لە شوێنی تێكەڵبوونی ئاوە شیرینیەكان بؤ ناوەوه رەنگاورەنگ دەبیتەوە، بە وەرگرتنی ئەو رەنگە جۆڕاوجۆرانە سەرنجی رادەكێشێت.
دەریاچەی وان، بە كاریگەری تێڕژانی نیزیكەی ١٠٠ رووباری ئەو ھەرێمە بۆ ناوەوە، لە وەرزیك سپی و لە وەرزێكیش رەنگی قاوەیی بە
خۆوە دێنێتەوە.
پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا ساری راگری كۆلێژی بەرھەمە ئاویەكان لە (زانكۆی یوزنجی یڵ) بۆ پەیامنێری (ئاژانسی ئانادۆڵ) راگەیاند: "دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەی سۆدەداری جیھانە و لە نێو دەریاچە داخراوەكانی جیھانیشدا چوارەمینە."
پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا ساری وتیشی: "كاتی سازبوون و شێوە وەگرتنی دەریاچەكەدا ئاوەكە شیرین بووە بەڵام لە بەرەوەی خاك و زەویی ژێرەكەی بوركانی بووە، بە تێپەڕبوونی كات ئاوەكە تایبەتیەتیی سوێر و سۆداداری وەرگرتۆتەوە."
پرۆفیسۆری بەرھەمە ئاویەكان ئاماژە بەوەش كرد كە "رەنگین بوونی ئاوەكە بۆ مەلەوانی و چالاكیەكانیتر نابێتە كۆسپ، ھۆكاری رەنگین بوونەوەكەی تێكەڵبوونی ئاوی شیرینە بۆ ناو دەریاچەكە.