واشنتۆن
كه‌یت ئه‌لیسۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ده‌گاته ته‌مه‌نی 19 ساڵی, ئاینی مه‌سیحی په‌یڕه‌و ده‌كات به‌ڵام به‌هۆی چوونی بۆ مزگه‌وت و به‌رده‌وام گوێگرتنی له ئیمام بڕیاری ئه‌وه ده‌دات ببێته ئیسلام, تاكه كه‌سێكه كه وه‌كو ئه‌ندامێكی موسوڵمان به‌شداری له كۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌لیسۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ناو خێزانێكدا ده‌ژی كه له‌سه‌ر دینی مه‌سیحن به‌ڵام تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئاین و مه‌زهه‌ب تێیاندا دروست نه‌بووه و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه سه‌یری بیروبۆچونی ئاینی یه‌كتر ده‌كه‌ن.ئه‌لیسۆن :"من له ناو خێزانێكدا ده‌ژیم كه ته‌نها من موسوڵمانم به‌ڵام تاكو ئێستا دین و مه‌زهه‌ب ئێمه‌ی لێك جیا نه‌كردۆته‌وه و پێكه‌وه ده‌ژین , بۆیه من تێناگه‌م بۆچی ئه‌م شهڕوململانێیه له‌سه‌ر ئاین و مه‌زهه‌ب ده‌كرێت ,ئێمه هه‌ر دینێك و هه‌ر مهزههبێكَ په‌یڕه‌و بكه‌ین ئه‌وه خودا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات, ماده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌ین له‌به‌ر خودایه مادام هه‌رچی نوسراوی ناو قورئانه گوزارشت له به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی خودا ده‌كات ئێمه چۆن ده‌توانین زوڵم بكه‌ین؟"ئه‌لیسۆن له ژووری خۆی له بینای كۆنگره‌دا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵ دوا ده‌ڵێت"به‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ من گرنگییه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه, هه‌موو ڕۆژێك به‌یانیان و ئێواران قورئان ده‌خوێنمه‌وه له درێژایی ڕۆگاریش كاروباری خۆم ده‌كه‌م.
هه‌موو ساڵ كه مانگی ڕه‌مه‌زان دێت جگه له‌وه‌ی ئاسایی ڕۆژووه‌كان ده‌گرم ئێوارنیش به‌پێی كات زۆر جار نوێژی ته‌ڕاویح ده‌كه‌م"ئه‌لیسۆن پێی وایه كه مانگی ڕه‌مه‌زان هۆكارێكه بۆ شادبونه‌وه‌ی هاوڕێیان و ته‌با بوون و نوێبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان بۆ یه‌كتری ,هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موو ساڵێك به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕێی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌م كاتێك كه به‌ره‌و كۆتایش ده‌ڕوات نیگه‌ران ده‌بم.
ئه‌لیسۆن باس له‌وه ده‌كات كه چۆن بوو به‌ئیسلام:"من ته‌نها ده‌مزانی دینێك هه‌یه به ناوی ئیسلام به‌ڵام هیچ شاره‌زاییه‌كم لێی نه‌بوو چونكه هیچ هاوڕێیه‌كی ئیسلامم نه‌بوو, له پۆلی دووه‌می زانكۆدا هاوڕێیه‌كم دۆزییه‌وه كه پێكه‌وه وانه‌ی بیركاریمان ده‌خوێند , ڕۆژێك كه هه‌ینی بوو پێی گووتم كه ده‌بێ بچم بۆ شوێنێك ئه‌گه‌ر تۆش حه‌ز ده‌كه‌یت ده‌توانیت بێیت منیش گوتم دێم , پاشان چووین بۆ شوێنێك كه هه‌ر كه‌س پێڵاوی داكه‌ندبوو و له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتبوون هاوڕێكه‌م ئه‌وه‌ی پێ گووتم كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ر میمبهرهكه قسه‌ده‌كات پێی ده‌ڵێین ئیمام پاشان به ته‌واوی باسی دینی ئیسلامی بۆ كردم,زۆرجار ده‌چووم بۆ ئه‌و شوێنه گوێم له وته‌كانی ئیمام ده‌گرت , ئیتر وای لێهات كاریگه‌ری له‌سه‌رم كرد و بڕیاری ئه‌وه‌مدا ببم به ئیسلام.بڕیاری ئه‌وه‌مدا كه ئه‌م هه‌واڵه به ماڵه‌وه ڕابگه‌یه‌نم.
ڕۆژێك دایكم گووتی ئه‌لیسۆن پارچه‌یه‌ك له گۆشتی به‌رازم بۆ داناوی ده‌زانم تۆ زۆر حه‌زی پێ ده‌كه‌ی بڕۆ بیخۆ , منیش به دایكمم گوت كه بووم به ئیسلام, زۆر پێی سه‌یر بوو بهڵامخۆشبهختانه دایكم هیچ ڕهدێكی توندی نه‌بوو به‌رامبه‌رم.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به شهڕوململانێیهكانی مه‌زهه‌بگه‌ری گوتی" ئێمه هه‌ر دینێك و هه‌ر مهزههبێكَ په‌یڕه‌و بكه‌ین ئه‌وه خودا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات, ماده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌ین له‌به‌ر خودایه مادام هه‌رچی نوسراوی ناو قورئانه گوزارشت له به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی خودا ده‌كات ئێمه چۆن ده‌توانین زوڵم بكه‌ین, چونكه هه‌موومان باش ده‌زانین كه خودا حه‌ز به كوشتن و كوشتنكاری ناكات.