یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ كرایەوە
یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بە ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" لە زاخۆ كرایەوە كە دەیان دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە تێدا بەشدارن.
Dahuk
دهۆک - AA
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب كرايەوە.
پێشانگاکە زیاتر لە ٢٠ هەزار ناونیشانی جیاوازی کتێب لە خۆدەگرێت و ٥٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە ١٠ وڵاتی جیاوازە بەشداریی تێدا دەکەن.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆی كردەوە و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.
بارزانی دوای بەسەرکردنەوەی بەشداربووان، گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "دوێنێ لە جزیرە بووم و ئەمڕۆ لە زاخۆ بەشداریمان لە کردنەوەی ئەم پێشانگایەدا کرد کە بەڕاستی جێگای دڵخۆشییە".
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کولتوور وەسف کرد و ڕایگەیاند: "زاخۆ جێی هونەر و كولتوور و پێشمەرگایەتییە".
یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا شەشی ئێوارە کراوە دەبێت.
بڕیارە لە پەراوێزی ڕۆژانی پێشانگەکەدا، کۆمەڵێک چالاکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی جۆراوجۆر پێشکەش بکرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
