Zana Natık Kerem
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری کشتوکاڵیی عێراق، محەمەد کەریم خەفاجی رایگەیاند کە بە ئامانجی بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی بەروبوومی خۆماڵی لە میانی مانگی رەمەزاندا، بڕیاردراوە ٥٠ ھەزار تۆن تەماتە و ٥٠ ھەزار تۆن لە بەروبوومی پەلەوەر، ھاوردە بکرێت.
محەمەد کەریم خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە لە ١٥ی مانگی رابردوو تا یەکی ئەم مانگە، بەروبوومی خۆماڵی تەماتە وەک پێویست نییە کە ئەوەیش لەوانە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا، جگە لەوەیش بەروبوومی پەلەوەر کەمیکردووە و گوتی:
"بە ئامانجی بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی بەروبوومی خۆماڵی لە میانی مانگی رەمەزاندا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی بڕیاردراوە ٥٠ ھەزار تۆن تەماتە و ٥٠ ھەزار تۆن لە بەروبوومی پەلەوەر، ھاوردە بکرێت".