Heman Hussein Yaseen
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ههشت ھەزار و ٢٣٨ پشکنین، ٨٥٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٢١ حاڵەت، سلێمانی ٢٠٨ حاڵەت، دھۆک ٤٥٦ حاڵەت، ههڵهبجه یهك حاڵهت و گهرمیان ٧٠ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، حهفت حاڵەت لە پارێزگای دهۆک بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا باس لەوەکراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
راشیگەیاندووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢٧ ھەزار و ٤٧ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٧٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.