عێراق

ھەولێر.. کۆبوونەوەی پاپا فرەنسیس لەگەڵ نێچیرڤانی بارزانی

- کۆبوونەوەی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بازرانی لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەستی پێکرد.

Heman Hussein Yaseen  | 07.03.2021 - نوێکردنەوە : 08.03.2021
ھەولێر.. کۆبوونەوەی پاپا فرەنسیس لەگەڵ نێچیرڤانی بارزانی

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆبوونەوەی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بازرانی لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەستی پێکرد.

ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بازرانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی باڵای ھەرێم و نوێنەرانی سەرجەم ئاینەکان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

نێچیرڤانی بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەسەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ ھەولێر و جەختی لەسەر پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی:"ئێمە باوەڕمان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دیالۆگ ھەیە".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەرچی ھەوڵ و توانامان ھەیە لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەیخەینە گەڕ".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق گەیشتە ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان.

رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر بەرەو شاری مووسڵ بەرێدەکەوێت و لەوێ نوێژ بۆ قوربانیانی جەنگ ئەنجام دەدات.

دواتر دەچێتە شارۆچکەی قەرەقۆش باشووری رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ و سەردانی کڵێسای تاھیرەی گەورە و لەوێ گوتاری قەداسەتیی ئەنجیلۆسی باوک پێشکەش دەکات.

دواتر دووبارە دەگەڕێتەوە شاری ھەولێر و لە یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ ھەریری بەشداری لە رێورڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە دەکات و دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکە دووبارە دەگەڕێتەوە بەغدا.

بەمەیش کارنامەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و سبەی دووشەممە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ساز دەکرێت و دەگەڕێتەوە ڤاتیکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın