Heman Hussein
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٨١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هەشت ھەزار و ٤٣٩ پشکنین، ٩٨١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:
لە دھۆک ٤٤٩ حاڵەت، سلێمانی ٢٦٤ حاڵەت، ھەولێر ٢١٨ حاڵەت، ئیدارەی گەرمیان ٣٠ حاڵەت و ئیدارەی راپەڕین ٢٠ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە دهۆک، سێ حاڵەت لە ھەولێر و سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢٢ ھەزار و ١٦٠ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٦٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.