Zana Natık Kerem
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە سعوودیە کە لە میانیدا ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ریازەوە ھەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتووەتە سعوودیە.
بەپێی راگەیەنراوەکە مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ریازەوە ھەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.