Heman Hussein Yaseen
18 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٧٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و حهفت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حهفت ھەزار و ٧٢٥ پشکنین، ههزار و ٧٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٢٨٤ حاڵەت، سلێمانی ٤٤٩ حاڵەت، دھۆک ٢٣١ حاڵەت، ههڵهبجه ١٣ حاڵهت و گهرمیان ٧٨ حاڵهت و ئیدارهی راپهڕین ١٩ حاڵهت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، حهوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣٩ ھەزار و ٢٩٦ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار ٨٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.