Zana Natık Kerem
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2023
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.