Sarmand Hameed
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
رووفاتی ٣٩ کوردی ئێزدی لە ناوچەکانی دەوروبەری قەزای شنگال دۆزراونەتەوە و ماوەی دوو ساڵ لە پزیشکی دادی مووسڵ بوون، دوای ئەوەی پشکنینی DNAیان بۆ کرا، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا رادەستی کەسوکاریان کرانەوە و بڕیارە لە زێدی خۆیان بەخاک بسپێردرێن.
لەدوای پەلاماری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری لە هاوینی ٢٠١٤دا، ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران و ژمارەیەکیشیان بێ سەروشوێنن.
تاوەکو ئێستا تەرمی ژمارەیەک لەو ئێزدیانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بوون دۆزراونەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراوەنەتەوە.
لە هێرشی رێكخراوى تيرورستانى داعش بۆ سەر شنگال لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤دا، داعش ژمارەیەکی زۆر کوردی ئێزدی رفاند و ژمارەیەکیشی لێ کوشتن، هەروەها بەشێک لە رفێندراوەکانیشی کوشت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسينگه‌يه‌كى بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى دامه‌زراند و به گوێرەی داتاكانى نووسينگهى رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى، داعش شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ كوردى ئێزدى رفاند، له‌و ژماره‌يه سێ هه‌زار و ٥٤٨ كه‌سيان له ره‌گه‌زى مێ بوون و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سيش له ره‌گه‌زى نێر بوون، له‌وانه‌ش سێ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌سيان رزگاركراون و دوو هه‌زار و ٦٩٣ رفێندراوى ديكه‌ش هێشا بێ سه‌روشوێنن.