عێراق

ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ڤیکتۆریا لە بەغدا زیانێکی زۆر ماددی بە فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق گەیاندووە

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاکامی ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری بەغدای پایتەختەوە، کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی شەھید محەمەد عەلا (بنکەی ئاسمانیی ڤیکتۆریا)، زیانێکی زۆری ماددی بەر‌ فڕۆکەیەکی ھێزی ئاسمانیی عێراق کەوتووە.

Zana Natık Kerem  | 30.03.2026 - نوێکردنەوە : 30.03.2026
ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ڤیکتۆریا لە بەغدا زیانێکی زۆر ماددی بە فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق گەیاندووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاکامی ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری بەغدای پایتەختەوە، کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی شەھید محەمەد عەلا (بنکەی ئاسمانیی ڤیکتۆریا)، زیانێکی زۆری ماددی بەر‌ فڕۆکەیەکی ھێزی ئاسمانیی عێراق کەوتووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە دەرنگانی شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری بەغدای پایتەختەوە، ژمارەیەک مووشەک گراد ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی شەھید محەمەد عەلا کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، زیانێکی زۆری ماددەی فڕۆکەیەکی جۆری (Antonov-١٣٢) سەربە ھێزی ئاسمانیی عێراق کەوتووە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا، سەرکۆنەی ئیدانەی ھێرشەکەی کردووە و بە کردەیەکی "ترسنۆکانە" ناوی بردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە زیان گەیاندن بە چەک و تەقەمەنی ھێزە ئەمنییەکا، کردەیەکی بە تێکدەران و ھەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەی.

ھەروەرھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "درێغی ناکەین لە ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی کە ھەوڵدەدەن زیان بە ئاسایش و سەروەریی عێراق بگەیەنن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın