Ali Makram Ghareeb
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کەرکووک - AA
لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای عێراق لە نزیک قەزای داقوق لە شاری کەرکووک، سەربازێکی عێراقی کوژرا.
گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نووری، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە، لە نزیک گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک، هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی چاودێری سوپا.
نووری باسی لەوە کرد کە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بە چەکی سووک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.
هەروەها نووری ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکە لە نزیک قەزای داقوق ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە و، لە ناوچەکانی گوندەواری باشووری قەزاکە درێژەی هەیە.