Sarmand Hameed
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، هاوکات ئومێدی خواست ئەو بۆنەیە ببێتە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر.
مستەفا کازمی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە "جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كوردمان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مستەفا کازمی هاتووە "با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو".