Ozhin Jola
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
کەرکووک - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک، کوژرانی سێ کەس کە خزمی یەکترن لە گوندێکی سەربە سنووری کارگێڕی ناحیەی شوان باکووری پارێزگاکە، راگەیاند.
سەرچاوەکە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکات بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند "ئەمشەو سێ هاووڵاتی کورد خەڵکی گوندی شەوگێڕ بەهۆی ونبوونی ئاژەڵێکیانەوە بە ئۆتۆمبێل چوونەتە گوندی توڵک لە ناوچەی شێخ بزێنی سەربە ناحیەی شوان، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکراوە و بەوهۆیەوە هەرسێ هاووڵاتییەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون".
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە کوژراوەکان برا و ئامۆزای یەکترن.