Aref Yousef,Zana Natık Kerem
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
کەرکووک - AA
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند کە لە هێرشێکی داعش-دا بۆسەر گوندێک لە باشووری پارێزگاکە، چوار مەدەنی کوژراون.
لەوبارەوە ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەوە سەر گۆندی چەخماخە سەربە قەزای دوبز باشووری پارێزگاکە.
نەقیب حامد عوبێدی ئاماژەی بەوەیشکرد کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، چوار مەدەنی کوژراون.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
وێرای ئەوەی کە سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش و دەرهێنانی سەرجەم ناوچەكانی ژێركۆنترۆڵی ئەو رێكخراوە راگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.