Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، سێ حەشارگەی داعش خاپوورکران و دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی، دوو ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان بە ئامانجی پاکسازیکردنی ژمارەیەک ناوچەی باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ حەشارگەی داعش خاپوورکراون و دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە و ھاتووە "چەک و تەقەمنییەکان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵیی دوای ھەڵگرتنەوەیان لەناوبراون".