Zana Natık Kerem
17 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
بیرە نەوتێک لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک لە لایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە تەقێندرایەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە میدیاکانی عێراقیی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش، بیرە نەوتی ژمارە ١٠٥یان لە کڵێگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێشتا زیانی تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکە نەزاندراوە و گوتی:
"ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە".