Zana Natık Kerem
13 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە دوای ئەوەی دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و ٥٤٧ وێستگە بەدەست جیاکراونەوە، گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و ٥٤٧ وێستگە بەدەست جیاکراونەتەوە، بەمەیش گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ھاتووە.
کۆمیسیۆن زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لەئێستادا راگەیەندراوە، کۆتایی نییە و گوتی: "لە ماوەکانی داھاتوودا، دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە لەبەردەم میدیاکاندا بەدەست جیادەکرێنەوە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو ئەنجامانەی کە راگەیەندراون".