کۆمیسیۆن: "تا ئێستا ھەزار و ٢٧٧ تانەمان رەتکردووەتەوە"
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھەزار ٢٧٧ تانە کە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکراون، رەتکردووەتەوە و ٤٦ تانەیشی پەسەندکردووە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھەزار ٢٧٧ تانە کە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکراون، رەتکردووەتەوە و ٤٦ تانەیشی پەسەندکردووە.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا کۆمیسیۆن ھەزار و ٢٧٧ تانەی رەتکردووەتەوە و ٤٦ تانەیشی بەپێی بەڵگە سەڵمێندراوەکان، پەسەندکردووە و گوتی:
"بەپێی پەسەندکردنی ٤٦ تانەکە، بڕیاردراوە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٨٠٠ وێستگە، ئەنجام بدرێتەوە".
ئاشکراشی کردووە کە ٨٠٠ وێستگەکە بەسەر پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، موسەننا، زیقار، نەینەوا، سەڵاحەددین و ھەولێر دابەشبوون و گوتی: "سبەی چوارشەممە پرۆسەکە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگە لە بەغدا، بە ئامادەبوونی چاودێرانی خۆجێی و نێودەوڵەتیی ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ٣٠٠ وێستگە کە تانەیان لێ دراوە ئەنجام دەدات.
ھەفتەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ھەزار و ٤٠٠ تانەیان لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەدەست گەیشتووە.