وه‌زیری پێشمه‌رگه: "خوازیارین هەمیشە په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هه‌بێت"
- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه و ده‌بێت ئاراسته‌ی كاری هێزه‌كان له عێراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.
Arbil
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه و ده‌بێت ئاراسته‌ی كاری هێزه‌كان له عێراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وه‌زارەتی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوکراوەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی لە فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه بریكاری وه‌زاره‌ت، سه‌ربه‌ست له‌زگین و سه‌رۆكی ئه‌ركان، فه‌ریق جه‌مال محەمەد فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر، كۆلۆنێڵ تاد بڕۆس ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كڕێزی و هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان پێویستیه‌كی حه‌تمییه و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر لە میانی دیدارەکەدا فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیریی هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و رایگه‌یاند: "خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌مووانه" و گوتی: "مێژوویەكی پڕشانازیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی خۆمانی ده‌زانین".
پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم گفتوگۆی به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە: "به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
فه‌رمانده‌ی باڵای ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: "ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز و ئاماده‌بكه‌ین، له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان"، بۆ ئه‌مه‌ش رونیكرده‌وه: "هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكارییه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین".
له كۆتاییدا هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقیان كرد و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیارین هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هه‌بێت و ئاشکرایشی کرد کە بڕیاره سبه‌ی سێشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دوایین هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئه‌رک بینینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.