کۆميسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: "ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتییدا گەیشتووەتە ٥٤،٣٥ لەسەدا"
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆی ٢٠ ملیۆن و ٦٣ ھەزار و ٧٧٣ دەنگدەر، ١٠ ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٣٧ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتیی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیان داوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو گەیشتووەتە ٥٤،٣٥ لەسەدا.
کۆمیسیۆنەکە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عيَراق ڕاگەیاند.
کۆمیسیۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای گەیشتنی ئەنجامی ڕێژەی ٩٩،٩٨ لەسەدای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژمارەیەک وێستگەی دەنگدانی گشتیی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەرکەوتووە کە لە کۆی ٢٠ ملیۆن و ٦٣ ھەزار و ٧٧٣ دەنگدەر، ١٠ ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٣٧ دەنگدەر دەنگیان داوە و بەوەش ڕێژەی بەشداریکردن لە پڕۆسەکە گەیشتووەتە ٥٤،٣٥ لەسەدا.
باسی لەوەش کردووە زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتییدا لە پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە کە ٧٦،٧ لەسەدا.
ڕاشیگەیاندووە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتییدا لە پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە ٦٩،٢ لەسەدا و لە سلێمانی ٥٦،٨٧ لەسەدابووە و لە پارێزگای کەرکووک ٦٤،٢١ بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتییدا لە پارێزگای نەینەوا ٦٤،٧ لەسەدا لە بەغدا ــ ڕەسافە ٤١،٥٥ لە دیالە ٥٥،٤٩ لە پارێزگای ٦٥،٩١ لەسەدا و لە بەغدا ــ کەرخ ٥٣،٢٧ لەسەدا و لە پارێزگای بابل ٤٩،٨٢ لەسەدا لە پارێزگای بابل ٤٦،١٣ لەسەدا و لە پارێزگای واست ٤٦،٧٦ لەسەدا و لە پارێزگای سەڵاحەددین ٦٦،٤٤ لەسەدا و لە پارێزگای نەجەف ٤٢،٧٠ لەسەدا و لە پارێزگای قادسییە ٤٨،٣٩ لەسەدا و لە پارێزگای موسەننا ٤٩،٧٩ لەسەدا و لە پارێزگای زیقار ٤٧،٩٤ لەسەدا و لە پارێزگای میسان ٤٠،١١ لەسەدا و لە پارێزگای بەسرە ٥٠،٢١ لەسەدا بووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە بەغدا ــ ڕەسافە لە کۆی دوو ملیۆن و ٢٠٣ ھەزار و ٢٣٨ دەنگدەر، ٩١٥ ھەزار و ٤٦٦یان بەشدارییان لە دەنگدانی گشتییدا کردووە و لە بەغدا-ڕەسافە لە یەک ملیۆیان و ٨٣٦ ھەزار و ٩٩٢ دەنگدەر، ٩٧٨ ھەزار و ٥٠١ دەنگدەر دەنگیان داوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پارێزگای دھۆک لە کۆی ٧٢٢ ھەزار و ٨٥٣ دەنگدەر، ٥٤٩ ھەزار و ٨٨٥ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتییدا دەنگیان داوە و لە پارێزگای ھەولێر لە کۆی یەک ملیۆن و ٢٠ ھەزار و ٨٧ دەنگدەر، ٦٩١ ھەزار و ٥٩٨ دەنگدەر دەنگیان داوە و لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی یەک ملیۆن و ١١٩ ھەزار و ١١١ دەنگدەر، ٦٣٦ ھەزار و ٤٩٨ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی گشتییدا، کردووە و لە پارێزگای کەرکووک لە کۆی ٨٩٧ ھەزار و ٣٠ دەنگدەر، ٥٧٥ ھەزار و ١٦٣ دەنگدەر دەنگیان داوە.
ھەورەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پارێزگا دیالە لە کۆی ٩٧٦ ھەزار و ٦٥٠ دەنگدەر، ٥٤١ ھەزار و ٩٨١ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتییدا دەنگیان داوە و لە پارێزگای ئەنبار لە کۆی ٩٣٣ ھەزار و ٩١١ دەنگدەر، ٦١٥ ھەزار و ٧٥٧ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی گشتییدا کردووە و لە پارێزگای بابل لە کۆی یەک ملیۆن و ٧٠ ھەزار و ٣٢٦ دەنگدەر، ٥٣٣ ھەزار و ٢٠٣ دەنگدەر دەنگیان داوە و لە پارێزگای کەربەلا لە کۆی ٦٣٤ ھەزار و ٨١٦ دەنگدەر، ٢٩٢ ھەزار و ٨٦٦ دەنگدەر دەنگیان داوە و لە پارێزگای واست لە کۆی ٧٤٤ ھەزار و ٧٥٢ دەنگدەر، ٣٤٨ ھەزار و ٢٣٢ دەنگدەر دەنگیان داوە و لە پارێزگای سەڵاحەددین لە کۆی ٨٠٨ ھەزار و ٤٣ دەنگدەر، ٥٣٦ ھەزار و ٨٧٥ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی گشتییدا کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پارێزگای نەجەف لە کۆی ٧٩٥ ھەزار و ٦٥٣ دەنگدەر، ٣٣٩ ھەزار و ٧٢٣ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتییدا دەنگیان داوە و لە پارێزگای قادسییە لە کۆی ٦٧٩ ھەزار و ٧٥١ دەنگدەر، ٣٢٨ ھەزار و ٩٦٣ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانیان گشتییدا کردووە و لە پارێزگای موسەننا لە کۆی ٤٧١ ھەزار و ٥٧٣ دەنگدەر، ٢٣٤ ھەزار و ٧٧٤ دەنگدەر دەنگیان داوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە پارێزگای زیقار لە کۆی یەک ملیۆن و ٦٥ ھەزار و ٨٩ دەنگدەر، ٥١٠ ھەزار و ٦٣٠ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتییدا دەنگیان داوە و لە پارێزگای میسان لە کۆی ٥٧٢ ھەزار و ٧٧٨ دەنگدەر، ٢٢٩ ھەزار و ٧٦٥ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانیان گشتییدا کردووە و لە پارێزگای بەسرە لە کۆی یەک ملیۆن و ٥٥٩ ھەزار و ٩٤١ دەنگدەر، ٧٨٣ ھەزار و ١٧٦ دەنگدەر دەنگیان داوە.
