Hawkar Yaseen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ھەولیر-AA
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەستیپێکرد.

جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بەشدارن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ترکۆدەبێتەوە.