Hawkar Yaseen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ههولێر- AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەڕێگهی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری-یهوه پێشوازیی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، بڕیارە جهواد زهریف کەمێکی دیکە لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبێتەوە.
دواتریش لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، چاوهڕوان دهكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی كۆبێتهوه.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن پێشوازیی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەشیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن، رایگەیاند: "ژمارەیەک دۆسیەی ئابووریی، ئەمنیی و سیاسییان باسکردووە".
دواتریش زەریف لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی عێراق کۆبوویەوە.