عێراق, کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٤٧ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٦٧ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ٣٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 29.09.2020 - نوێکردنەوە : 30.09.2020
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٤٧ هەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٣٠٢ تووشبوو، ٢٢٩ لە هەولێر، ٩٠ لە سلێمانی، ٢٥ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٥ تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٩٧ کەس، ١٨٠ کەس لە دهۆک، ٢٧ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەیش ٣٠ کەس.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٠ کەس، نۆ کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، شەش کەس لە راپەڕین، سێ کەسیش لە هەڵەبجە و یەک کەس لە گەرمیان.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٤٦١ هەزار و ٧٣٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٤٧ هەزار و ١٣٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٠ هەزار و ١٧٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٢٣٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها هەزار و ٧٢٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın