ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ئاکرێ سنووردار کران
"بۆ پاراستنی سەلامەتیی گشتی و بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاکرێ سنووردار کران و گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام نادرێت".
Dahuk
دهۆك - AA
لە هەرێمی کوردستان بە چالاکیی جۆراوجۆر یادی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی بەرز ڕادەگیرێت، لە قەزای ئاکرێ-ش، سەرەڕای ئەوەی ساڵانە هەزاران کەس بەشداری لە ڕێوڕەسمەکاندا دەکەن و بە هەڵگرتنی سەدان مەشخەڵ بەرەو چیاکان ئەم یادە پیرۆز دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گشتی، ڕێوڕەسمەکان بە شێوەیەکی سنووردار بەڕێوە دەچن و گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام نادرێت.
قایمقامی ئاکرێ، دلاوەر بوزۆ ڕایگەیاند: "سەرەڕای پلانی پێشوەختە بۆ سازکردنی مەراسیمێکی جیاواز بۆ نەورۆزی ٢٠٢٦، بهڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە بڕیاری نوێ دراوە، بەو پێیەش لەپێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران، ڕێوڕەسمەکانی ئەمساڵ سنووردار دەکرێن و هیچ جۆرە گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجام نادرێت".
دلاوەر بوزۆ ئاشکرای کرد : "پێشتر پلانمان دانابوو بە شێوازێکی جیاوازتر و بەرفراوانتر پێشوازی لە میوان و گەشتیاران بکەين، ساڵانە هەشت گرووپى خۆبەخش لە هەشت شوێنی جیاواز مەشخەڵی نەورۆزیان دەبردە سەر چیا، بۆ ئەمساڵ تەنها ڕێگەیان پێدراوە لە هەردوو ناوچەی كهله كهڤنێ و "قەڵای ئاکرێ" ئاگری نەورۆز بکەنەوە".
ئاکرێ قەزایەکی ھەرێمی کوردستانە و سەربە پارێزگای دھۆکە، ساڵی ١٨٧٧ بووە بە قەزا، شارەکە لە نێوان چیاکانی کەلێ، کەلاکەڤنێ و تیشێ-دایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون، ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و لە نەورۆزیشدا جوانتر دەردەکەوێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
