Sarmand Hameed
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر-AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح ستایشی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کرد لە بەشدارییکردنیان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت.
بەرهەم ساڵح بە بۆنەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری عێراق نووسیوویەتی: "هێزە ئەمنییە قارەمانهكانمان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی خۆیان دا و دەستکەوتی نیشتمانیش چاوەڕێی ئەوە دەکات کە هاووڵاتییان لە دەنگدانی گشتیدا بپارێزن".
بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە: "بەو بۆنەیەوە بە شانازییەوە بە ئازایەتی و قوربانییدانەکانی دەزگا ئەمنییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە تێکشکاندنی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەریدا، و پشتیوانی لە هەڵبژاردنی دەستووری دیموکراتی وڵاتەکەمان لە رێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە وەبیر دەهێنینەوە".
ئەمرۆ هەینی هەشتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد و رۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سێ هەزار و ٢٤٠ کاندید کە ٩٥٠ یان ئافرەت، ٧٨٩ یان سەربەخۆن و ژمارەکەی دیکە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و پارتی سیاسییدان، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنەکە دەکەن کە ٨٣ کورسی بۆ کۆتای ئافرەت دیاری کراوە.