Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
ههولێر - AA
ئەمڕۆ دووشهممه سێی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکان لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق و سهرۆك و سكرتێری گشتیی ژمارەیەک لە پارته سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و بهرپرسانی دیكهی ههرێم بەشدار دەبن.
ھەر لە رێوڕسمەکەدا، جگە له سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی چەندین بەرپرسی دیکەی عێراقی بەشداری رێوڕەسمەکە دەبن و چاوەڕوان دەکرێت دوای رێوڕەسمەکەش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەبارەی دۆخی چەقبەستووی عێراق لەنێوان پێکھاتە و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق بەڕێوەبچێت.
بڕیارە رێوڕەسمەکە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ لە شاری ھەولێر بەڕێوەبچێت و تیایدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتارێک پێشکەش بکات ھاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بەناوی بنەماڵەی تاڵەبانی-یەوە گوتارێکی دەبێت.
سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی لە رۆژی سێی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دوای چەند مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.