Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2022
هه‌ولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێ‌کرا.
له رێوڕه‌سمی پێشوازییكردنهكهدا، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ئاماده‌بوون.
مستەفا کازمی بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی سەردانی ھەولێری کردووە.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ لە شاری ھەولێر دەست پێ دەکات و چەندین میوانی بیانی و عێراقی بانگھێشتکراون و چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتایھاتنی رێوڕەسمەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.