Sarmand Hameed
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر - AA
کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی بەھەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بهبۆنهی سەری ساڵی زاینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی دا ھاتووە: ''ھەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن، ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیھان، پێکەوە بەرپرسیارێتیمان ھەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەکانمان تێپەڕاند، ھەر پێکەوەش درێژە بەکاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە کەناری ئارام. گەل شایستەی چاکسازییەکە لەئاست قوربانیەکانی''.