Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ، بەرزترین پلە لە ھەولێر ٤٠ پلە و لە سلێمانی ٣٨ پلە و لە دھۆک ٣٨ پلە و لە کەرکووک ٤٣ پلە دەبێت.
ھەروەھا نزمترین پلە ئەمڕۆ لە ھەولێر ٢٤ پلە، سلێمانی ٢٤ پلە، دھۆک ٢٢ پلە و کەرکووک ٢٧ پلە دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.