Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دانیشتنی ژمارەی ٨٠ی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا دەنگ لەسەر پەسندکردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر بدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨٠ی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەچێت بۆ گفتوگۆکردن دەنگدان لەسەر پێکھاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی ھەولێر.
جێی ئاماژەیە رۆژی ھەشتی ئەیلوولی ٢٠٢٠ پارێزگاری ھەولێر نووسراوی پێکھاتەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێری ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کردووە و تیاییدا ناوی ٢١ کەس کە پێکھاتبوون.
ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ماوەی شەش ساڵە داوای پێکھێنانی کراوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە دوای گفتوگۆکردن لەسەر پێکھاتەی ئەنجوومەنەکە، پڕۆسەکە بخرێتە دەنگدانەوە.