Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2025
هەولێر - AA
کاتژمێر ٦ی ئێوارە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆتاییھات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق دەستی پێکرد کە تێیدا یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کرد.
لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی کاتی دەنگدان، دەستبەجێ ئامێرەکان کوژانەوە.
پێشبینی دەکرێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق ئەنجامە بەراییەکانی پڕۆسەکە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی گشتی کە ١١ی مانگ بەڕێوەدەچێت، ڕابگەیەنێت.