Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت رایگەیاند کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە کەشێکی ئارامدا، چارەسەری وەربگرن.
جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تویتێکدا سەبارەت بە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئێمام حوسێن لە پارێزگای زیقار نووسیوویەتی "دڵمان لای قوربانییانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنە لە پارێزگای زیقار".
راشیگەیاندووە "پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە کەشێکی ئارام و سەلامەتدا، چارەسەری وەربگرن".
شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت کراوە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کەوتووە و بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٠ کەس.