Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند کە وەزیری تەندروستیی ھەرێمی راسپاردووە بۆ ئەوەی یارمەتیی پێویست پێشکەش بە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زیقار بکات.
مەسرور بارزانی تویتێکی سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زیقار بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە کردووە و نووسیوویەتی: "ئەوەی لە ئەنجامی کارەساتى ئاگرکەوتنەوەکە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار بینمان، وێنەیەکی ئازاربەخشە".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە کە وەزیری تەندروستیی ھەرێمی راسپاردووە بۆ ئەوەی یارمەتیی پێویست پێشکەش بە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زیقار بکات.
شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت بوو بە تووشبووانی ڤایرۆشی کۆرۆنای نوێ کەوتووە و بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٠ کەس.