Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پارێزگاری هەولێر، فرسه‌ت سۆفی کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرکۆماری عێراقدا هاتووە "بەداخهوه هەواڵی کۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێرم پێگەیشت. د.فرسەت پارێزگارێکی لێهاتوو و خه‌مخۆر بوو، له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاری ھەولێر بکات، جگه له‌وه‌ش یاساناسێکی لێوه‌شاوه و په‌رله‌مانتارێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا د.فرسه‌ت خزمه‌تی زیاتری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و کوردستان بکات".
بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە کە به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆی به بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌سوکاری راده‌گه‌یه‌نێت و داواکارە له یه‌زدانی مه‌زن به به‌هه‌شتی خۆی شادی بکات.