Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه، خەڵکانێک بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەیانەوێت نرخی کەلوپەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاووڵاتییان زیاد بکەن، و رایگەیاند: "هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر لەئارادا نییە".
لهبارهی دهنگۆكانی راگهیاندنی قهدهغهی هاتووچۆ پارێزگای ههولێر راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه: "ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین، دەیانەوێت لە رێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەلوپەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاووڵاتییان زیادبکەن".
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، دڵنیایی دراوەتە هاوڵاتییان کە هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر لەئارادا نییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕوپاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆیەوە نرخی کەلوپەل و خۆراک و کاڵاکان لە مارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، وەک پارێزگای هەولێر لە رێگەی تیمەکانی چاودێریی بازاڕ زۆر بە وردیی چاودێریی و کۆنتڕۆڵی نرخی کەلوپەل و پێداویستی و خۆراکیان کردووە و هۆشداریی ئەوەش دراوە کە هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاووڵاتییان زیاد بکات رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەکرێتەوە.