Aras Huseyin
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
دهۆك - AA
ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆك سەبارەت بە شه‌هیدكردنى هاووڵاتى، جووتیار موحسین حسێن له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه، راگه‌یەنراوێكى بڵاوكردەوە.
له راگهیەنراوهكهى ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆكدا هاتووه "رفاندن، ده‌ستگیركردن، زیندانیكردن و شه‌هیدكردنى هاووڵاتى جووتیار موحسین سیارى كوڕى پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆك هەروەها رایگەیاندووە، "گرتن و زیندانیكردنى هاووڵاتییان ته‌نها كارى داموده‌زگا دادوهرییهكانه كه له چوارچێوه‌ى یاسادا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌م كاره له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگایانه كارێكى نایاسایى و نامرۆڤایاتى و به ته‌عداكردن له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت".
شایەنی باسە جووتیار موحسین حسێن سیاری لە رۆژی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەلایەن رێکخرای تیرۆریستی پەکەکەوە لە ناحیەی چەمانکێ رفێنرا و لە رۆژی ١٠/٢/٢٠٢١ لەگەڵ ١٣ ھاووڵاتی تورکیا لە چیای گارە سەربە پارێزگای دھۆک تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە و رۆژی ٢٢/٢/٢٠٢١ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە تەرمی جووتیار رادەستی کەسوکاری کرا و لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دھۆک لەلایەن کەسوکارییەوە بە خاکسپێردرا.