Zana Natık Kerem
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوادا، تیرۆریستێکی داعش لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، دەستگیرکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی فەوجی ١٢ی فریاکەوتن سەربە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (م خ ع ف) لە ناوچەی ئەربەچیە بەشی چەپی مووسڵ دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو دیوانی جوند سەربە داعش، چەکداربووە.