عێراق

پارێزگاری دهۆک پشووی فەرمی ڕاگەیاند؛ شەپۆلێکی توندی سەرما و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە

پارێزگاری دهۆک دکتۆر عەلی تەتەر: "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و قوتابیان دراوە، چونکە پێشبینی دەکرێت بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروست بكات".

Rawan Subhi Obaiullah  | 20.01.2026 - نوێکردنەوە : 21.01.2026
پارێزگاری دهۆک پشووی فەرمی ڕاگەیاند؛ شەپۆلێکی توندی سەرما و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە

Dahuk

دهۆک - AA

پارێزگاری دهۆک دکتۆر عەلی تەتەر ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و قوتابیان دراوە، چونکە پێشبینی دەکرێت بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروست بكات".

ئەم شەپۆلە نوێیەی سەرما لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ ناوچە چیاییەکانی پارێزگای دهۆک وەرزێکی پڕ لە بارینیان بەڕێ کردووە؛ بەپێی ئامارەکان، ئەمە بۆ زیاتر لە پێنجەمین جارە بەفرێکی زۆر ناوچە شاخاوییەکان سپی دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە زۆرێک لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار و ناوچە بەرزەکان، مەترسیی خلیسکانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی شەختە (تەزین) بگاتە ئاستێکی بەرز.

لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی ڕێگاوبان هۆشداری دەدەنە شۆفێران کە تەنها بۆ کاری زۆر پێویست ڕوو لە ناوچە چیاییەکان بکەن و ئامادەکاری تەواو (وەک زنجیری تایەر) بەکاربهێنن، چونکە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن و کاریگەرییەکان تا چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام دەبن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە لەسەر ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و پلەکانی گەرما زۆر زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن. لەسەنتەری شارەکان نزیک دەبێتەوە لە پلەی سفر ، و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نزمبونەوەی هەیە بۆ ژێر سفر ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın