Sarmand Hameed
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە ھەولێر بە بڕیاری وەزارەتەکە بووبێت و رایدەگەیەنێت کە "ھیچ بڕیارێک لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە".
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە بابەتی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە ھەولێر، ئێمە ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ئەو نووسینگانە داخراوبن و ھیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە".
لە روونکردنەوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە کە رێز لە ھەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.