09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو و شاندی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌بدولكه‌ریم هاشمی و باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز-ه‌وه پێشوازییان لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ره‌و كۆشكی حكوومه‌ت له به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆببێته‌وه.