توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

هەڵسەنگاندنی جێگری سەرکۆمار بۆ سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق

Yeşim Sert Karaaslan, Mümin Altaş  | 29.04.2024 - نوێکردنەوە : 30.04.2024
هەڵسەنگاندنی جێگری سەرکۆمار بۆ سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەرەتە هەبەردا وەڵامی چەند پرسیارێکی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق چۆن ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ عێراقدا خاوەنی پەیوەندییەکی فرەڕەهەندن.

یڵماز ئاماژەی بەوە کرد لە پاڵ ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وزەدا بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەکە زۆر گرنگە و، پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گرنگترین پرسی سەردانەکە بووە.

جێگری سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە گرنگیی هاریکاریی کرد لە بواری ڕێگای گەشەپێدان و، ڕایگەیاند:

"شەڕ و پێکدادانەکان، دابەشبوونی نەتەوەیی و ململانێی تائیفی سوودی بۆ کەس نییە. هاریکاری زیاتر هەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن، هەم لە ڕووی ئاسایشەوە هەمیش لە ڕووی ئابوورییەوە. کاتێک ئەمەمان ئەنجام دا، پێم وایە لە ڕووی هەرێمییەوە دەچینە ئاستێکی جیاوازتر. ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە و سووریا و عێراق ڕوو دەدەن نەرێنین، بەڵام هیچ بێئومێد نیم بۆ وادەیەکی دوورمەودا. پێم وایە بە هاوکاری زۆری تورکیا و بە ڕێبەرایەتی سەرکۆمارمان، هەموو بەیەکەوە کاریگەرییە ناوچەییەکانی سەدەی تورکیا دەبینین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın