Zana Natık Kerem
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە ناحیەی سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باکووری پارێزگای هەولێر، کەسێک برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی ژیلیا سەربە ناحیەی سیدەکان، مێنێکی چێنراو تەقیوەتەوە کە بەھۆیەوە کەسێک بە ناوی جەوھر حەمەدەمین برینداربوو.
تەقینەوەکە لەو کاتەدا روویداوە کە کەسەکە خەریکی کۆکردنەوەی گیای بەھاریی بووە لە ناوچەکە.
بریندارەکە دوای ئەوەی لە بنکەی تەندروستیی سیدەکان، چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
دەرکەوتووە ئەو کەسەی لە ئاکامی تەقینەوەکە برینداربووە، فەرمانبەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە.
تا ئێستا بە فەرمی زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام تیرۆریستانی پەکەکە لە چەند شوێنێکی ناوچەکە بوونیان هەیە و مین و تەقەمەنیی لە ناوچەکە دەچێنن کە زۆرجار بەھۆی تەقینەوەی ئەو مینانەوە، کەسانی مەدەنی و پێشمەرگە دەبنە قوربانی.