Sarmand Hameed
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، لە درێژەی چالاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ کۆنترۆڵکردنی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان، نۆ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان، نۆ کۆمپانیای دەرمانیان داخستووە، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.
لە راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ھۆشداریی دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.