Heman Hussein Yaseen
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
هەولێر-AA
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب گەیشتە ھەولێر و بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە.
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرکۆماری عێراق، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی و رۆڵی کارای عێراق لە ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە، ھەروەھا لە ھەردوو دیدار و کۆبوونەوەیشدا پرسی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق و چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی تاوتوێ کراوە.
دوای سەردانەکەیشی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب گەیشتە ھەولێر و بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە.
بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە دوای سەرھەڵدانی داعش لەڕووی سەربازییەوە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان و عێراقی کردووە.