عێراق

هەرێمی کوردستان.. گەشتی عومرە دەست پێدەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "پێویستە هەموو گەشتیارێک ٤٨ کاتژمێر پێش گەشتکردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان پشکنینی تاقیگەیی PCR ئەنجام بدات و بڕوانامەی تەندروستی ئەوەی پشتڕاست کردبێتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە".

Heman Hussein Yaseen  | 07.02.2021 - نوێکردنەوە : 30.05.2021
هەرێمی کوردستان.. گەشتی عومرە دەست پێدەکاتەوە

Arbil

هەولێر - AA

دوای ئاراستەکردنی نووسراوێک لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی کوردستان لەبارەی رێکارەکانی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە، وەزارەتی تەندروستی بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی خۆپارێزی تەندروستی وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی داوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەش، بەپێی رێنمایی نوێیەکان گەشتەکانی عومرە دوای وەستانی بۆماوەی ساڵێک بەھۆی کۆرۆنا دەست پێدەکاتەوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پێویستە هەموو گەشتیارێک ٤٨ کاتژمێر پێش گەشتکردنی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان پشکنینی تاقیگەیی PCR ئەنجام بدات و بڕوانامەی تەندروستی ئەوەی پشتڕاستکردبێتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن عومرەکارانەوە بەوەی مەودای دوو مەتر لەنێوان گەشتیارەکاندا هەبێت و بەستنی ماسک و رەچاوکردنی پاک و خاوێنی و دەستشووشتن بە سابون و پاککەرەوەکانی دیکە.

لە بەشیکی دیکەی نووسراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە لە کاتی گەڕانەوەی هاووڵاتییان لە عومرە، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام دەدرێت، چونکە بەپێی دوایین زانیاری سعوودیە لەو وڵاتانەیە کە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا دەرکەوتووە و دوای هەشت رۆژ لە کەرەنتینکردنیان جارێکی دیکە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın